ڕۆیتەرز : ئەورووپا بەنیازە درێژکردنەوەی ماوەی ٦ مانگ پێشکەش بە ئێران بکات بۆ دەستپێکردنی میکانیزم

پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : ئەورووپا بەنیازە درێژکردنەوەی ماوەی شەش مانگ پێشکەش بە ئێران بکات بۆ دەستپێکردنی میکانیزم
ئەمریکا پێش هێرشە شەڕئەنگێزەکانی بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیران پێنج خولی ووتووێژی لەگەڵ ئێران ئەنجامدا. دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە "بەرنامەیەکی لەناوبرد" کە واشینتۆن و ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بووە؛ بانگەشەیەک کە ئێران چەندین جار ڕەتی کردۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا نووسیویەتی، دیپلۆماتکارە باڵاکانی ئەورووپا پلانیان هەیە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکردنەوە پێشکەش بە ئێران بکەن بۆ دەستپێکردنی میکانیزمەکە لە کاتی دانووستانەکانی ئیستەنبووڵ دا.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆژئاوایی لە زاری هەندێک لە دیپلۆماتکارانەوە ڕایگەیاندووە کە بڕیارە فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا بۆ یەکەم جار لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببنەوە بۆ پێوانەکردنی ئامادەیی تاران بۆ سازش کردن بۆ دوورکەوتنەوە لە سزاکان.
دانووستانەکان ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ لە نێوان دیپلۆماتکارە باڵاکانی ترۆئیکا ئەورووپایی و تیمی دانووستانکاری ئێران بەڕێوە دەچێت. ئەمریکا پێش هێرشە شەڕئەنگێزەکانی بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیران پێنج خولی ووتووێژی لەگەڵ ئێران ئەنجام دابوو. دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانە "بەرنامەیەکی تێکشکاندووە" کە واشینتۆن و ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکەن ئامانجی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی بووە، ئەمەش بانگەشەیەک کە ئێران چەندین جار ڕەتیکردووەتەوە. بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دیپلۆماتکارانی ئەورووپایی و ئێرانی دەڵێن لە ئێستادا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەڵام ئەورووپییەکان دەڵێن دەبێت دانووستانەکان دەست پێبکەنەوە، چوونکە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی ڕاگرتووە و وادەی 18ی ئۆکتۆبەر بۆ مەرجەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە نزیک بووەتەوە. هەروەها داوای ڕوونکردنەوە دەکەن لەسەر شوێنی نزیکەی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو کە چارەنووسی ئەو یۆرانیۆمە لە دوای هێرشەکانی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا ناڕوونە.
یووهانس وادفۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ووتی : ئێمە بڕیارمانداوە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی. بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015ی پشتڕاست کردەوە، ڕێگە دەدات بە گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران (کە بە میکانیزمی دەستپێکەر ناسراوە) پێش کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنەکە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێ ووڵاتی ئەورووپایی کە نایانەوێت کاتێک ڕێککەوتنەکە بە فەرمی کۆتایی دێت، هێزی خۆیان لەدەست بدەن، هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نەکرێت، میکانیزمی دەست پێکردنەکە چالاک دەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی سەرجەم سزاکانی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران.
لەگەڵ ئەوەی ڕووسیا هاوپەیمانی ئێرانە و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش بگرێتە ئەستۆ، هەرسێ ووڵاتی ئەورووپایی ڕایانگەیاندووە، دوایین دەرفەت بۆ کاراکردنی ئەو میکانیزمە کۆتایی مانگی ئاب دەبێت. سێ دیپلۆماتکاری ئەورووپایی و دیپلۆماتکارێکی ناوچەیی و دیپلۆماتێکی ئێرانی ڕایانگەیاندووە کە گرینگی سەرەکی کۆبوونەوەی ئیستەنبووڵ میکانیزمی دەستپێکردن دەبێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ووڵاتانی ئەورووپایی بە نیازن لەم دانیشتنەدا پێشنیارێک بخەنە بەردەم ئێران بۆ درێژکردنەوەی ماوەی شەش مانگ بۆ چالاککردنی ئەم میکانیزمە.
ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە




