ناتانیاهوو : هێرشکردن بۆ سەر ئێران “سەرکەوتووترین هەڵمەت بوو لە مێژووی ئیسرائیل دا”.

ناتانیاهوو : هێرشکردن بۆ سەر ئێران “سەرکەوتووترین هەڵمەت بوو لە مێژووی ئیسرائیل دا”.
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : هێرشکردن بۆ سەر ئێران “سەرکەوتووترین هەڵمەت بوو لە مێژووی ئیسرائیل دا”.

هاوکات لەگەڵ هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، سەرچاوە باڵاکانی ئەمریکا لە حکوومەتی ئەمریکا بە تووندی ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرت و هۆشدارییان دا لە لێکەوتە کارەساتبارەکانی بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە بە گوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا لە هەموو ڕوویەکەوە گەیشتووەتە خاڵی شکاندن، بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرش بۆ سەر ئێران “سەرکەوتووترین هەڵمەتە لە مێژووی ئیسرائیل دا”!

بەپێی ڕاپۆرتێک ، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی پێنجشەممە لە ووتارێکدا ڕایگەیاندووە: “هەڵمەتی دژی ئێران سەرکەوتووترین هەڵمەت بوو لە مێژووی ئیسرائیل دا”.

ئەمە له کاتێکدایه که ئێران له میانەی ئۆپڕاسیۆنی "بەڵێنی سادقی 3"، ئامانجه سەربازی و ستراتیژییه تایبەتەکان له ناوچه داگیرکراوەکان دا به هێرشی مووشەک و فڕۆکه بێفڕۆکەوانه یەکگرتووەکان کرده ئامانج، که سەرەڕای سانسۆری تووندی ئیسرائیل ، ڕاپۆرته میدیاییەکان ئاماژه بۆ ئەوه دەکه ن که ڕژێم له ئەنجامی هێرشەکانی ئێران دا زیانی بێ وێنەی بەرکەوتووه .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی هەواڵی ئەلجەزیرە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژەدان بە دۆخی سووریا و ووتی: لە بەرامبەر ئەوەی بەسەر براکانمان لە سویدە دێت بێدەنگ نابین، پێویستە ناوچەی باشووری دیمەشق چەک داماڵین و درووزەکان بپارێزین.

ئەم بانگەشەی بێنیامین ناتانیاهوو لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی هەواڵی "ئاکسیووس" لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی خۆیدا بە گێڕانەوەی بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی نووسیویەتی: "بیبی (نازناوی ناتانیاهوو) وەک شێتێک مامەڵە دەکات. هەموو شتێک کە دەجووڵێت بۆردومان دەکات. ئەم ڕەفتارانە دەتوانن هەموو هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی سووریا لەناوببەن."

هاوتەریب لەگەڵ هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و بڵاوبوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، سەرچاوە باڵاکانی ئەمریکا لە حکوومەتی ئەمریکا بە تووندی ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرت و هۆشدارییان دا لە لێکەوتە کارەساتبارەکانی بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ناتانیاهوو لە درێژەی قسەکانیدا دان بەوەدا دەنێت کە چەند سەربازێکی ئیسرائیلی لە هێزی زرێپۆشی سوپا لە کەرتی غەززە بریندار بوون و دەشڵێت: ئێمە بڕیارمان دا بە گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی شەڕی غەززە و گەڕاندنەوەی هەموو دیلەکان، کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی دیلەکانمان و قەبووڵ ناکەین حەماس مەرجی تەسلیم بوون بەسەرماندا بسەپێنێت.

ئۆپراسیۆنەکانی بەرخۆدانی فەلەستین نیشان دەدات کە سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢١ مانگ لە سەرەتای دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، خۆڕاگری فەلەستین هێشتا توانای ئۆپراسیۆنی و تاکتیکی بەرزی هەیە و دەتوانێت گورزی قورس لە کەرەستە و هێزەکانی دوژمن بدات.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە