پەیامی کورد ... دەوڵەتی یاسا : کشانەوەی مالکی مەحاڵە و چاوەڕێی پەیامی واشینتۆن دەکەین
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە تووندی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە پاشەکشەی نووری مالکی لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکەن و ڕایگەیاند : مالکی بە "هاتووهەرای میدیایی" ناشڵەژێت.
عەقیل فەتلاوی، ووتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند : "مەحاڵە نووری مالکی پاشەکشە لە کاندیدبوون بکات، چوونکە نایەوێت لەبەردەم جەماوەرەکەی و خەڵکی عێراقدا شەرمەزار بێت.
هەروەها " ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر لایەنێکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێر فشاری دەرەکی دا داوای کشانەوەی بکات، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام تا ئێستا چوارچێوەکە پابەندە بە مالکی یەوە.