پەیامی کورد ... شرۆڤەکارێکی بەڕازیلی دەڵێت بانگەشەی میدیاکان ، بەکرێگیراوانی بەڕازیلی دەنێرێتە ناو مەکینەی گۆشتی ئۆکراین
🔸 ڕابینسن فاریناتزۆ ئەفسەری خانەنشین کراوی هێزی دەریایی بەڕازیل و شرۆڤەکار بە سپۆتنیکی ووت : هەڵمەتێکی "مێشک شۆردن"ی میدیایی وایکردووە بەشێک لە بەڕازیلییەکان لە لایەن ڕژێمی ئۆکراین ەوە بەشداری شەڕەکە بکەن .
🔸 لە درێژەی قسەکانی دا ووتی کە بلۆگەرەکانی سۆشیال میدیا و بەشێکی زۆری میدیای سەرەکی "ئەم کەسانەیان قەناعەت پێکرد کە چوونە شەڕ لە ئۆکراین سەرنجڕاکێشە، تەنانەت 'کارێکی درووستە'".
🔸 فاریناتزۆ جەختی لەوە کردەوە کە زۆرێک لە بەڕازیلییەکان کە لە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەدا چوونەتە شەڕ بۆ ڕژێمی زێلێنسکی، هیچ ئەزموونێکی سەربازییان نەبووە.
🔸 ئاماژەی بەوەش کرد "بۆ زۆربەیان بەخراپی کۆتایی هات. وەک بینیمان زۆرێک برینداربوون یان بەهیچ شێوەیەک نەگەڕاونەتەوە و هەندێک خێزان تەنانەت تەرمەکانیان وەرنەگرتووە. ڕەنگە هەندێکیان دەستگیرکرابن".
🔸وەزارەتی بەرگری ڕووسیا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕژێمی ئۆکراین بەکرێگیراوانی بیانی وەک "عەلوەی تۆپ" بەکاردەهێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ڕووسیا بەردەوام دەبن لە بەئامانج گرتنیان لە سەرتاسەری ئۆکراین.
🔸زۆرێک لەو بەکرێگیراوانە لە چاوپێکەوتنەکان دا دانیان بەوەدا ناوە کە یەکە سەربازییەکانی ئۆکراین بە خراپی و سست هەماهەنگییان لەگەڵدا هەیە و ئەگەری مانەوەیان زۆر کەمە.