عارف لەگەڵ بن سەلمان کۆبووەوە

عارف لەگەڵ بن سەلمان کۆبووەوە
پەیامی کورد   ...   عارف لەگەڵ بن سەلمان کۆبووەوە

محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، شەوی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٤٠٣، لە پەراوێزی دووەمین کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی لە ڕیاز وتارێکی پێشکەش کرد.

ناوبراو لەم دیدارەدا باسی لەوە کرد کە بێ باکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئیسرائیل لە کوشتنی فەلەستینییەکان بەپەلەتر کردووە و خوازیاری کردەی بە کۆمەڵی ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بۆ گەیشتن بە سێ ئامانجی سەرەکی لەوانە ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر، . گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم تاوانانە دووبارە نەبنەوە، و قەرەبووکردنەوە گونجاو بوو بۆ ئەو زیانانەی کە بەهۆی تاوانەکانی ئیسرائیل ەوە بە خەڵکی فەلەستین و لوبنان کەوتووە.

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٤٠٣، عارف بە یاوەری موحسین حاجی میرزایی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆککۆمار و عەبدۆلکەریم حسێن زادە، جێگری سەرۆک کۆمار بۆ گەشەپێدانی گوندەکان و ناوچە کەم دەرامەتەکان بەرەو ڕیازی پایتەختی سەعوودیە بەڕێکەوت.

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە