نوێکاری نوێی تێلێگرام بڵاوکرایەوە

نوێکاری نوێی تێلێگرام بڵاوکرایەوە
پەیامی کورد    ...   نوێکاری نوێی تێلێگرام بڵاوکرایەوە

تێلیگرام ڕایگەیاند کە ژمارەی بەشداربووانی تێلێگرام پریمیۆم گەیشتووەتە 10 ملیۆن کەس، هەروەها نوێکاری نوێی خۆی بڵاوکردەوە، کە جگە لە تایبەتمەندییە نوێیەکان، بەهەمان شێوە باشکردنی لەگەڵدایە.

ئەگەری بەخشینی ستار

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی تێلێگرام ئەگەری پێدانی ئەستێرەیە بە بەشداربووانی کەناڵ و گرووپەکان لەلایەن کارگێڕانەوە. پێش ئەمەش دەکرا بەشداریکردنی پریمیۆم تێلێگرام ببەخشرێت.

گۆڕینی بابەتەکان بۆ Instant View لە وێبگەڕی Telegram

لە ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای تێلێگرام ستانداردی Instant View ی بڵاوکردەوە، ئێستا وێبگەڕی Telegram دەتوانێت هەر بابەتێک بگۆڕێت بۆ ستانداردی Instant View بۆ ئەوەی خوێندنەوەیان ئاسانتر بێت.

باشترکردنی کارایی مینی ئەپەکان

تێلێگرام بە چاککردنی چەند هەڵەیەک کارایی مینی ئەپەکانی باشتر کردووە. هەروەها چەندین دوگمەی نوێ بۆ مینی ئەپەکان بەردەستە بۆ گەشەپێدەران. بۆ نموونە ئێستا مینی ئەپەکان دەتوانن لەبری یەک دوگمە دوو دوگمە بە شێوازی جیاواز لە یەک کاتدا پیشان بدەن.