نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەیەکی هێندی لە ئەرزرووم بەهۆی مەترسی بۆمب ەوە

 نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەیەکی هێندی لە ئەرزرووم بەهۆی مەترسی بۆمب ەوە
پەیامی کورد   ...   نیشتنەوەی بەپەلەی فڕۆکەیەکی هێندی لە ئەرزرووم بەهۆی مەترسی بۆمب ەوە


فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە هێڵی ئاسمانی ڤیستارا بە هۆی هەڕەشەی بۆمبڕێژکراوەوە ناچار بوو لە فڕۆکەخانەی ئەرزرووم نیشتنەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر کە لە هێندووستانەوە بەرەو ئاڵمانیا دەفڕی، بەهۆی هەڕەشەی بۆمبڕێژکراوەوە ناچاربوو لە فڕۆکەخانەی ئەرزرووم بەشێوەیەکی بەپەلە نیشتەوە.
فڕۆکەکەی سەر بە هێڵی ئاسمانی ڤیستارا دوای ئەوەی ئەم هەڕەشەی پێ گەیشتووە، لە فڕۆکەخانەی ئەرزرووم نیشتەوە. دوای نیشتنەوە تیمەکانی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان (AFAD) و تەندرووستی و پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنەکە کران.
سەرنشینەکان لە فڕۆکەکە چۆڵکران و شوێنی کابینە و بارهەڵگرەکان پشکنینی تەواویان بۆ کرا.