هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمەریکییەکاندا باسمان لە گفتوگۆکانی نێوان هەسەد و دیمەشق کرد

Dîroka Belavkirin :
هاکان فیدان: لەگەڵ ئەمەریکییەکاندا باسمان لە گفتوگۆکانی نێوان هەسەد و دیمەشق کرد


پەیامی کورد- دیمەشق
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن گفتوگۆکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی ڕاگوزەری سوریا بگاتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، ئاماژەی بەوەشکرد "دانوستاندن و گفتوگۆکان لەئێستادا بەردەوامن، چ لەگەڵ ئەمریکییەکان و هەم لەگەڵ ئەوانەی کە خۆمان بەڕێوەی دەبەین، و کاردەکەین بۆ ئاراستەکردنی هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەی دواجار بگەینە دەرئەنجامێکی دیاریکراو".
فیدان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی سوریا ئەنجامدراون "تەرکیزیان لەسەر پلانی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا بوو".
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی خەبەری تورکیا، وتی: پرسی یەکخستنی هەسەدە بابەتێکی سەرەکییە کە لەگەڵ ئەمریکییەکان باسمان کرد، و دەبێت لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی یەکتردا بەرەو پێشەوە بچێت.
ڕوونی کردەوە: دانوستانەکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە گرنگییەکی زۆری هەیە، ئەم دانوستانانە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا، بەتایبەتی دوای دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە باشوور و هەندێک پێشهاتی ناوچەیی.