هەزار ڕۆژ بەسەر شەڕی ئۆکراین و ڕووسیادا تێ دەپەڕێت
پەیامی کورد ... هەزار ڕۆژ بەسەر شەڕی ئۆکراین و ڕووسیادا تێ دەپەڕێت
ڕۆژی سێشەممە، 1000 ڕۆژ بەسەر شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین دا تێ دەپەڕێت، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە زۆرترین کوژراو و بریندار لە ئەورووپا لەو شەڕەدا بووە.
سێشەممە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە "لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 906 هەزار و 500 سەربازی ئۆکراین کوژراو و بریندار بوون."
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لەم دوایی یانەدا بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە "تا ئێستا 57 هەزار سەربازی ئۆکراین کوژراون."
هاوپەیمانی ناتۆش ژمارەی کوژراو و
بریندارەکانی ڕووسیای بە زیاتر لە 600 هەزار کوژراو و بریندار مەزەندە کردووە، هاوکات سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاواش ڕایانگەیاندووە کە لە نێو ڕووسەکاندا 200 هەزار کەس کوژراون و 400 هەزار کەسیش بریندار بوونە.
حکوومەتی ئۆکراین هەروەها لە لیستی خۆیدا ڕایگەیاندووە : "لە سەرەتای شەڕەوە، زیاتر لە 722 هەزار سەربازی ڕووسیا کوژراون و بریندار بوون."