واشینتۆن دووپاتی کردەوە ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا ناردووە

واشینتۆن دووپاتی کردەوە ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا ناردووە
پەیامی کورد   ...   واشینتۆن دووپاتی کردەوە ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا ناردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە: ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ فیدراسیۆنی ڕووسیا گواستووەتەوە. باس لەوە دەکرێت کە ئەمانە مووشەکی بالیستیکی مەودای کورتن.
ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ڕایگەیاند کە ئەمریکا بۆ هاوپەیمانەکانی پشتڕاست کردەوە کە ئێران مووشەکی بالیستیکی بۆ ڕووسیا ناردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی ڕایگەیاند کە ئێران مووشەکی بالیستیکی کورت مەودای بۆ ڕووسیا ناردووە و دەشڵێت: ئەو کارەی ئێران لە ئۆکراین سوودێکی بەرچاو بە ڕووسیا دەبەخشێت.