پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی ئێرانی لە لەندەن ڕاگەیاند

پەیامی کورد ... پۆلیسی دژەتیرۆری بەریتانیا دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی ئێرانی لە لەندەن ڕاگەیاند
پۆلیسی لەندەن هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵی ئێرانی لە باکووری ڕۆژئاوای شارەکە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیر کرد.
دەستگیرکردنەکە بەشێکە لەو دۆسیەیەی کە هەفتەی ڕابردوو بە دەستگیرکردنی حەوت ئێرانی و کەسێکی دیکە لە ئۆپراسیۆنی جیاجیا لە ناوچە جیاجیاکانی بەریتانیا دەستیپێکرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون گومانیان لێدەکرێت کە پلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە لەندەن.
پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەم بارەوە بەردەوامن و هیچ ووردەکارییەکی دیکەش نەخراوەتەڕوو.





