ڕاوێژکاری ترامپ : تەرکیزی حکوومەتی داهاتووی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ئاشتییە لە ئۆکراین نەک وەرگرتنەوەی کریمە

ڕاوێژکاری ترامپ : تەرکیزی حکوومەتی داهاتووی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ئاشتییە لە ئۆکراین نەک وەرگرتنەوەی کریمە
پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری ترامپ : تەرکیزی حکوومەتی داهاتووی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ئاشتییە لە ئۆکراین نەک وەرگرتنەوەی کریمە

ڕاوێژکارێکی باڵای دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئۆکراین ڕایدەگەێنێت، ئیدارەی داهاتوو گرینگی بە دامەزراندنی ئاشتی لە ئۆکراین دەدات، نەک وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەی ڕووسیا داگیری کردوون.

برایان لانزا، ستراتیژیستێکی پارتی کۆمارییەکان بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، ئیدارەی ترامپ داوای لە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین دەکات دیدگای خۆی بۆ "پلانێکی ڕاستەقینەی بۆ ئاشتی" بخاتەڕوو.

ووتی ئەگەر زێلێنسکی بێتە سەر مێزی دانووستان و بڵێت باشە ئێمە تەنها کاتێک دەتوانین ئاشتی بکەین کە کریمە وەربگرینەوە. ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەو جیددی نییە. "کریمە لەدەست چووە."

مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ نیمچە دوورگەی کریمەی گرتەوە و تەنیا چەند ووڵاتێکی کەم وەک بەشێک لە ڕووسیا دانیان پێدا ناوە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە