کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە دەست بەسەرداگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری تالارا لەلایەن سوپای پاسداران ەوە

Dîroka Belavkirin :
کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە دەست بەسەرداگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری تالارا لەلایەن سوپای پاسداران ەوە
پەیامی کورد   ...   کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەرامبەر بە دەست بەسەرداگرتنی کەشتی نەوت هەڵگری تالارا لەلایەن سوپای پاسداران ەوە

لە کاردانەوە بە دەسبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە کەندئاوی فارس لەلایەن سوپای پاسداران ەوە، گیدئۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری ئێکس نووسیویەتی، ڕێژیمی ئێران "وەک حووسییەکان، وەک دەوڵەتێکی چەتەی دەریایی ڕەفتار دەکات و ئاسایشی ڕێگا دەریایی یەکان دەخاتە مەترسییەوە".

ناوبراو کۆماری ئیسلامی به هەڕەشه بۆ سەر ئاشتی جیهانی و بازرگانی نێودەوڵەتی وەسف کرد و خوازیاری ئەوە بوو که "جیهانی ئازاد دەست بەجێ سوپای پاسداران وەك ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت".

سوپای پاسداران ڕۆژی شەممە پشتڕاستی کردەوە کە دەستیان بەسەر کەشتی نەوت هەڵگری "تالارا"دا گرتووە کە ئاڵای دوورگەکانی مارشالیان لەسەرە.