پەیامی کورد ... شارەزای نێودەوڵەتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناردنی مووشەکی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین دەرگای ئاشتی دادەخات
🔸 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆتنیک، مەحموود عەلووش، شارەزای لوبنانی و چاودێری کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە “مووشەکی کرووز تۆماهۆک لە ئۆکراین دەبێتە “بەرزبوونەوەی جیددی گرژییەکان لەلایەن ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا” و هەنگاوێک کە “زیاتر پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەگەری یەکلایی کردنەوەی سیاسی ئەم پرسە زۆر کەمە”.
🔸 عەلووش ووتی کە "پێدەچێت سەرۆک ترامپ بزانێت کە ڕووسیا ملکەچی فشاری سەربازی نابێت" و "توانای بەرەنگاربوونەوەی هەر فشارێکی ڕۆژئاوایی هەیە"، لەنێویان دا سزاکان. قەیرانی ئۆکراین "لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراین نییە، بەڵکوو لەنێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادایە ... هەر چارەسەرێک کە ڕەگ و ڕیشەی ئەم ململانێیە نەخاتە ڕوو، ئەنجامێکی بەرچاوی لێناکەوێتەوە، ڕووسیا زلهێزێکی خاوەن توانای بەرزە و بەرگەی تووندترین گەمارۆی ئابووری گرتووە، بۆیە هەر ڕێوشوێنێکی نوێی سەربازی یان ئابووری ناتوانێت فشار بخاتە سەر پووتین".
🔸 سەبارەت بە گەمارۆوە نوێیەکانی واشینتۆن بۆ سەر هەناردەکارانی نەوتی ڕووسیا، جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت ئەمڕۆش پەیوەندییەکانی ووزەی نێوان ڕووسیا و ئەورووپا "گرینگە" و هەر بۆیە "ئیستفزازی" مۆسکۆ لە سەروبەندی زستان دا "هەم هەڵە دەبێت و هەم ناژیرانە".