پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئێران كۆبوونه‌وه
دووشه‌ممه 2025/12/15 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامی ئێران له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تی باش و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانی دا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسووڵى گشتی ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
