💥ئاشکرا کردنی زانیاری لەسەر تۆڕێکی تێرۆریستی سەر بە سوپای قودس لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە

Dîroka Belavkirin :
💥ئاشکرا کردنی زانیاری لەسەر تۆڕێکی تێرۆریستی سەر بە سوپای قودس لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە
پەیامی کورد   ...   💥ئاشکرا کردنی زانیاری لەسەر تۆڕێکی تێرۆریستی سەر بە سوپای قودس لە لایەن دەزگای هەواڵگری مووساد ەوە


دەزگای هەواڵگری و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی ئیسرائیل ''مووساد''، ڕایگەیاند کە تۆڕێکی سەر بە لقی قودسی سوپای پاسدارانی دەستنیشان کردووە کە لە پشت هێرشەکانی ئەم دوایی یە بۆ سەر ناوەند و دامەزراوە جوولەکەکان لە ووڵاتانی ڕۆژاوا بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، ڕۆژنامەی ''تایمز ئیسرائیل'' لە زاری مووسادەوە نووسیویەتی، فەرماندەیەکی باڵای سوپای قودس بە ناوی "سەردار عەممار" بەرپرسیارییەتی ئەم تۆڕەی لە ئەستۆیە.

ئەو تۆڕە دوای هێرشەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسرائیل، چالاکییەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی شوێنی جوولەکە و ئیسرائیلییەکان لە سەرانسەری جیهان دا چڕتر کردووەتەوە.

مووساد وتوویەتی ئەو تۆڕە لەڕێگەی ئەنجامدانی هێرشی سووتاندن و تێکدانی ناوەند و شوێنە بازرگانییەکانی سەر بە جوولەکەکان هەوڵ دەدات کەشی  ترس و تۆقاندن لەناو کۆمەڵگەی جوولەکەکاندا درووست بکات. هەروەها ئەم گرووپە پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی جوولەکەکان.

ڕێکخراوی هەواڵگری ئیسرائیل سێ نموونەی ئۆپراسیۆنە پەیوندیدارەکان بەم تۆڕەی لە ووڵاتانی وەکوو یوونان، دانیمارک و ئۆسترالیا بڵاو کردووەتەوە، کە بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتانە دەستنیشان کراون.

بە ووتەی مووساد، بۆ شاردنەوەی ڕۆڵی ئێران، ئەم تۆڕە کەسانی غەیرە ئێرانی و ئەندامانی گرووپە تاوانکارییە ڕێکخراوەکانی بەکار هێناوە و پێکهاتەکەی بە شێوەیەک داڕێژرابوو کە پەیوەندییە نێوخۆییەکان تا ڕادەیەکی زۆر بە نهێنی بمێننەوە.

سەرچاوە هەواڵگرییەکان بە ڕۆژنامەی 'تایمزی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە کە زۆرێک لەو هێرشانە لە جێبەجێ کردن دا "ناهەماهەنگ و ناشارەزا" بوون، هەرچەندە مەودای چالاکییەکانی ئەو تۆڕە بە فراوان وەسف کراوە.