باراک: کۆبوونەوەکە لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بوو بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی

Dîroka Belavkirin :
باراک: کۆبوونەوەکە لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بوو بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی
پەیامی کورد... باراک: کۆبوونەوەکە لەگەڵ ناتانیاهۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بوو بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی

تۆماس باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ  دووشەممە ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە گفتوگۆیەکی بنیاتنەری بەخۆیەوە بینی کە ئامانج لێی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بوو".

پێشتر هەر ئەمڕۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەت بۆ سوریا کۆبووەوە.

لە لایەنی ئیسرائیلیەوە هەریەک لە گیدعۆن ساعر وەزیری دەرەوە، گیل ڕایش بەڕێوەبەری کارەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، لیوا ڕۆمان گۆڤمان سکرتێری سەربازیی سەرۆک و یەحیێل لەیتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، هەروەها مایک هەکابی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئامادە بوو.

ڕاپۆرتە هەواڵییە عیبرییەکان پێشتر ئەمڕۆ بڵاویانکردبووەوە کە باراک لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ ناتانیاهۆ، هێڵی سوور سەبارەت بە چالاکییەکانی ئیسرائیل لە سوریا دیاری دەکات.