پەیامی کورد ... کوشتنی ژنێک لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران ەوە
ژنێکی گەنجی کورد لە مەریوان بە تەقەی بەكرێگیراوانی ڕێژیم کوژرا.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، "لەیلا عەلیڕەمایی"، خەڵکی گوندی "بێساران"ی شاری مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو و دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا.
بە ووتەی شایەتحاڵان، لەیلا عەلیڕەمایی لە لایەن کەیوان باسامی، ئەندامی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە ٨ گوللە کوژراوە.
پێویستە بگوترێ کە تەرمی لەیلا عەلیڕەمایی بۆ پزیشکی دادی مەریوان گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری كوشتنی لەیلا عەلیڕەمایی لەبەردەست دا نییە.