پەیامی کورد ... ئەمریکا لە شکستەکانی کۆماری ئیسلامی كەڵك وەردەگرێت
ئەمریکا لە هەر ساتێك كەڵك لە شکستەکانی کۆماری ئیسلامی وەردەگرێت و هەروەها لە کۆنترۆڵ کردنی ناوچەکە سوودمەند دەبێ، بەڵام کۆماری ئیسلامی وا خۆی نیشان دەدات کە شكستی نەهێناوە.
دامەزراوەی توێژینەوەی سیاسەتی گشتی “ئەمریکن ئینتەرپڕایز” لە ڕاپۆرتێک دا نووسیویەتی : کۆماری ئیسلامی و بریکارەکانی هەوڵ دەدەن ڕەوەندی شکستەکانی خۆیان كەم و پێچەوانە بکەنەوە.
بەگوێرەی چەندین ڕاپۆرت لەو بارەوە، “ئەوان هێشتا بە شێوەیەكی سەرەكی لە هەوڵی گۆڕینی ستراتیژی خۆیانن، هەنگاوێک کە سرووشتی هەڕەشەی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندی و هێز و هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت”.
بەگوێرەی ئەو دامەزراوەیە، “ئەمریکا دەبێت هەنگاوی چالاکانە بدات تا ئەو شکستانەی بەسەر ئێران و میحوەری مقاومەت هاتووە بەهێز بكات و لەوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کەڵک وەربگرێت”.