پەیامی کورد ... سەرۆکی بانکی فەڕەنسا : ووڵاتەکە ووردە ووردە بەرەوڕووی خنکاندنی قەرزەکانی دەبێتەوە
سەرۆکی بانکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، ووڵاتەکە ووردە ووردە بەرەوڕووی خنکاندنی قەرزەکانی دەبێتەوە لەناو کورتهێنانی بوودجەیەکی گەورەدا کە لە ئێستادا 5.4%ی بەرهەمی ناوخۆیی یە
🔹فرانسوا ڤیلێرۆی دی گالهاو، سەرۆکی بانکی فەرەنسا وتی: پێش هەموو شتێک، ئەوە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی قەرزە گشتیەکانە، کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا گەیشتە ٣٠ ملیار یۆرۆ لە ساڵێک دا و تا کۆتایی ئەم دەیە ١٠٠ ملیار یۆرۆ تێدەپەڕێنێت... پاشان لە کاردانەوەی زنجیرەیی، قەرزی گرانتر بۆ ماڵان - گرێبەستی خانووبەرە- و بۆ... و لە سەرووی هەمووشیانەوە، ئەو بارگرانییەی قەرز کە لە زیادبوون دایە و دەیگوازینەوە بۆ منداڵ و نەوەکانمان”.