پەیامی کورد ... حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی گۆڕدرا بۆ ٣٠ ساڵ زیندانی کردن
چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر، ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەممەدی، ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای قەزایی، حوکمی لەسێدارەدانەکەی بۆ "زیندانی پلە یەک" کە هاوتایە لەگەڵ ٣٠ ساڵ زیندان گۆڕدراوە.
بە ووتەی ئەو پارێزەرە، بەم بڕیارە، مەترسی نەماوە، بەڵام هەوڵە یاسایی یەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکە بە تەواوی و بێ تاوانی شەریفە موحەمەدی بەردەوامن.
ڕەئیسیان ووتی، پڕۆسەی بەدواداچوونی دۆسیەکە لە ڕێگەی دووبارە دادگایی کردنەوە یان جێبەجێکردنی مادەی ٤٧٧ لە یاسای دادگایی کردنی تاوانەکان بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک سزای شەریفە محەممەدی هەڵبوەشێتەوە و لە تۆمەتی "بەغی" بێتاوان دەربچێت.
شەریفە محەممەدی، چالاکوانی سەندیکای کرێکاری، پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ڕەشت ەوە بە تۆمەتی "بەغی" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.