پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٤.٧ پلە قەسری شیرینی هەژاند
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٠ی خەزەڵوەر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە لە نزیک سنووری ئێران و عێراق ڕوویدا و نیگەرانی خەڵکی هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای کرماشانی لێکەوتەوە.
بەپێی ئاماری ناوەندی بوومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٢:٥٥ بە كاتی تاران تۆمار كراوە. ناوەندەکەی لە عێراق نزیک شاری خانەقین و بە بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە.
نزیکترین شاری ئێران لە ناوەندی بوومەلەرزەکە، قەسری شیرین بوو کە نزیکەی ٢٢ کیلۆمەتر لێیەوە دوورە. ئەو بوومەلەرزەیە لە شارەکانی وەک قەسری شیرین و بەشێک لە ڕۆژئاوای گیەڵان هەستی پێکراوە.