پەیامی کورد ... ئەنسارۆڵڵا ووڵامی ناتانیاهوو دەداتەوە : ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی بە بژاردەی پراکتیکی کە قورس دەبێت بۆ ئیسرائیل
🔸 گرووپی ئەنسارۆڵڵای یەمەن یەکشەممە ووڵامی لێدوانەکانی بێنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان دایەوە. محەممەد فەرەح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنسارۆڵڵا، ڕایگەیاندووە، “گرووپەکە بەتەواوی ئامادەی ووڵامدانەوەیە بە بژاردەی کردەیی کە هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە دەکاتە تێچووی سیاسی و ئابووری و ستراتیژی بۆ ئیسرائیل”.
🔸 بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەسیرەی یەمەن، ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە “هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن لە بەرگێک زیاتر نییە بۆ ڕەوایەتی دان بە سیاسەتی شەڕئەنگێزی کە مێژووی دەستدرێژی ناسڕێتەوە.”
🔸 فەرەح زیادی کرد: ئێمە بە ڕوونی جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرکەسێک گرەو لەسەر تۆقاندن بکات، ڕووبەڕوومان دەبێتەوە بە ووڵامێکی هاوشێوە لە هەموو ئاستەکان دا.
🔸 لە درێژەی قسەکانی دا ووتی: ئێمە ئاگاداری ئامانجەکانی ئیسرائیلین، کە بریتین لە سەپاندنی یەک دەسەڵات لە ناوچەکە و ملکەچکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە ناڕەزایەتیان بەرامبەر دەستدرێژییەکانیان هەیە.