پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانەکانی گڕووسی و وەزیری دەرەوەی عوممان

Dîroka Belavkirin :
پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانەکانی گڕووسی و وەزیری دەرەوەی عوممان
پەیامی کورد   ...   پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانەکانی گڕووسی و وەزیری دەرەوەی عوممان

🔸 وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ئەو درۆ قێزەونەی کە پاساوی بۆردومانی نایاسایی ئێرانی لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکا بە "هەڕەشەی ئەتۆمی نزیک" هێنایە ئاراوە، بە تەواوی ئاشکرا بووە.

🔸 بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە بێ دوو دڵی ڕایگەیاندووە کە ئێران "چەکی ئەتۆمی پەرەپێنادات و هەرگیز نەبووە."

🔸 هەروەها ئەلبووسەعیدی، هاوتا عوممانییەکەم و ناوبژیوانێکی متمانەپێکراوی نێوان هەردوو ئێران و ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە هیچ کاتێک "هەڕەشەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە" نەبووە. ئەوە ئێران نەبوو دیپلۆماسی لەناوبرد؛ ئەوە ئەوانە بوون کە مێزی دانوستانیان تەقاندەوە کە لەناویان برد.

🔸رژێمی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دیپلۆماسی، چوونکە ترسی ڕاستەقینەی ئەوە بوو کە "پرۆژەی دژایەتی کردنی ئێران" شکست بهێنێت. سەرۆکی ئەمریکا بە بەڵێنی کۆتایی هێنان بە فێڵەکانی ناتانیاهوو بەرامبەر ئۆباما و بایدن هاتە ناو کۆشکی سپی. درەنگ نەبووە بۆ ڕاستکردنەوەی کۆرسەکە.