ترامپ : کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنێکی دەوێت، هەرچەند بە ئاشكرا باسی ناکات

Dîroka Belavkirin :
ترامپ : کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنێکی دەوێت، هەرچەند بە ئاشكرا باسی ناکات
پەیامی کورد   ...   ترامپ : کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنێکی دەوێت، هەرچەند بە ئاشكرا باسی ناکات

 
دۆناڵد ترامپ، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ بەرنامەی ''٦٠ خولەک"ی کاناڵی سی بی ئێس، ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە "کلیلی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" ناوبرد، و ئاماژەی بەوەکرد، ڕێژیمی ئێران "ڕێکەوتنێکی دەوێت، هەرچەندە ئەوان باسی ناکەن، ڕەنگە نابێ ئەوە بڵێن، چوونکە هیچ دانووستانکارێکی باش ئەوە ناڵێت".

ترامپ لەو چاوپێکەوتنەدا، تیشکی خستە سەر سەرکەوتنەکانی لە کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە و دامەزراندنی ئاشتی، ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و فەرمانی هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران.

ناوبراو لە بەشێکی قسەکانی دا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ووتی : ''ئێمە بە فڕۆکە بۆمبڕێژکەرە جوانەکانی بی-٢ بە تووندی ئەوانمان کوتا، هەر مووشەکێکمان بە ووردی ئامانجەکەی پێکا.''

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لە لەناوبردنی یەکجاری دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی کردەوە و دەستخۆشی لە فڕۆکەوانە بەشداربووەکانی ئەو ئۆپراسیۆنەی کرد و ووتی: ''ئێران ئێستا هیچ توانایەکی ئەتۆمی نییە.''