پەیامی کورد ... بەدەست هێنانی مەدالیای زێڕ لەلایەن گەنجێکی خەڵكی مەهاباد و دانیشتووی نۆرڤێژەوە لە پاریس
ئالان سامرەند گەنجێکی خەڵكی مەهاباد و دانیشتووی ووڵاتی نۆرڤێژ، لە کێبڕکێی ئەندازیاری ژێنێتیک، لەگەڵ تیمێک لە زانکۆی ئۆسڵۆ کە لە گەورەترین کێبڕکێی جیهانی ئەندازیاری ژێنێتیک بەشداری کردبوو، مەدالیای زێڕی بە دەست هێنا.
ئەو لاوە کوردە جیا لە مەدالیای زێڕ، بەربژێر بووە بۆ باشترین دیزاینی ژێن لە ناو چوار هەزار و ٥٠٠ بەشدابوودا. ئالان سامرەند خوێندکاری بابەتی بۆماوەیی یان ژێنێتیکە، لە زانکۆی ئوسلۆ لەسەر ژێنی نەخۆشیەکانی مێشک لەناو منداڵان کار دەکات.
شایانی باسە کێبڕکێی ''ئای جەی ئەی ئێم'' کە پێشتر لە ئەمریکا بەڕێوە دەچوو لە ئێستادا ساڵێ جارێک لە شاری پاریس بەڕێوە دەچێت.
هەر گرووپەی دەبێ داهێنانێک پێشکەش بکات و بیسەلمێنێت کە بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندازیاری ژێنێتیک ڕێگەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی یەکێک لە کێشەکانی پزیشکی، دەرمانسازی، ئیمیۆنۆلۆژی، کەش وهەوا یان کشت وکاڵییەکان.