پەیامی کورد ... میدیای ئیسرائیل : ناتانیاهوو گڵۆپی سەوزی بۆ پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی فەلەستینی هەڵدا
🔸پرۆژە یاساکە لە خوێندنەوەی یەکەمی خۆیدا لەلایەن لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی یەوە پەسەندکرا و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەنجوومەنی گشتی کنێست دەنگی لەسەر بدرێت.
🔸وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ئیتامار بن پارێزگار ڕایگەیاند: سوپاسی ناتانیاهوو دەکەم کە پشتگیری لە یاسای سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستان کردووە.”
🔸لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە کە “سزای لەسێدارەدان بەسەر هەرکەسێک دا جێبەجێ دەکرێت کە بە مەبەست یان بەبێ مەبەست ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بە هۆکاری ڕەگەزپەرستی یان ڕق و بە ئامانجی زیان گەیاندن بە ئیسرائیل.”