پەیامی کورد ... ئازادکردنی دوو هاووڵاتی فەڕەنسی لە زیندانی ئێڤین دوای سێ ساڵ بەدیل گیران
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزرڵوەری ١٤٠٤، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، سیسیل کۆهلەر و ژاك پاریس، دوو هاووڵاتی فەڕەنسی کە نزیکەی سێ ساڵە لە ئێران دەست بەسەر كراون، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کراون و دەگوازرێنەوە بۆ باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران.
ماکرۆن خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و بە "هەنگاوی یەکەم" وەسفی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی خێرای ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ فەڕەنسا بەردەوامن.