پەیامی کورد ... تەقینەوەیەکی بەهێز لە بنەی حەشدی شەعبی لە بەغدا؛ گومانەكان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، تۆڕی "ئەلسومەریە"ی عێراقی، باسی لە تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز لە ناوچەی جورف ئەلنەداف لە بەغدا كرد. بە ووتەی شایەتحاڵانی ناوچەكە، تەقینەوەکە لە ناو یەکێک لە بنکەکانی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕوویداوە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە پاڵپشتی دەکرێت و بووەتە هۆی وێرانبوونی چەندین خانووی نیشتەجێ بوون و زیانێکی زۆر بە باڵەخانەکانی دەورووبەری كەوتووە.
بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە گومانیان هەیە کە ڕووداوەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە.
لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە تەقینەوەکە بەهۆی ئەو تەقەمەنیانەی کە لە یەکێک لە بارەگاکانی ئەو گرووپە هەڵگیراون بووە و بەهۆیەوە سێ لە بەکرێگیراوانی ئەو گرووپە كوژراون.