رژێمی ئێران فاکتەری ناسەقامگیری لە دڵی ناوچەكەیە

Dîroka Belavkirin :
رژێمی ئێران فاکتەری ناسەقامگیری لە دڵی ناوچەكەیە
پەیامی کورد   ...   رژێمی ئێران فاکتەری ناسەقامگیری لە دڵی ناوچەكەیە

جۆن هێرلی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ تیرۆر و زنیاری دارایی، لە سەردانێک دا بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئێرانی بە "لە دڵی ناسەقامگیری ناوچەکە" وەسف کرد و بە "ئەهریمەنێکی چەند بازوویی" ناوی برد کە بازووەكانی میلیشیاکانی سەر بە خۆیانن کە  لە بڵاوبوونەوەی تیرۆر و ناسەقامگیری ناوچەکەدا بەشدارن.

هێرلی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی ناشناڵ جەختی لەوە کردەوە، “ئەمە ساتێکی چارەنووس سازە و بە سەرکردایەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەیە ئەگەر سەرنجمان لەسەر ڕەگی کێشەکە بێ لە ناوچەکەدا ئەوە لە ڕوانگەی ئێمە ئێرانە”.

هەروەها ڕایگەیاند که کاراکردنی میکانیزمی ماشە ڕێگە دەدات به کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشارەکان بۆ سەر تاران به شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات؛ هەرچەندە زۆرێک لە وڵاتان دان بە سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکادا نانێن، بەڵام هێشتا پابەندن بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش ەوە.