خۆکوژی لاوێکی ئەهوازی دوای دەرکرانی لە کۆمپانیای پۆڵا 

Dîroka Belavkirin :
خۆکوژی لاوێکی ئەهوازی دوای دەرکرانی لە کۆمپانیای پۆڵا 
پەیامی کورد   ...   خۆکوژی لاوێکی ئەهوازی دوای دەرکرانی لە کۆمپانیای پۆڵا 

 هاووڵاتییەکی عەرەب لە شاری ئەهواز بەناوی کەماڵ بالدی، تەمەن ٢٦ ساڵ و کرێکاری پێشووی کۆمپانیای پۆڵا، بەهۆی بێکاری و فشارەکانی بژێوی ژیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەماڵ بالدی دوای دەرکردنی لە کارەکەی، تووشی هەژاری و خەمۆکی ببوو، تەنانەت بۆ دۆزینەوەی کار چووەتە عێراق، بەڵام دواجار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

ناوبراو خێزاندار بووە و کچێکی بچووکی بووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی هاوشێوە لە خووزستان ڕوویان داوە، لەوانە ڕەعد سیلاوی، کرێکارێکی عەرەبی خەڵکی غەیزانییە کە دوای دەرکردنی لە کارەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، هەروەها دوو کرێکاری پێترۆکیمیای ڕازی کە بە هۆی بڕینی مووچە و گوشاری کار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.