گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد ، لە بەندیخانەی شنۆ بۆ نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی دڵ ەوە

Dîroka Belavkirin :
گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد ، لە بەندیخانەی شنۆ بۆ نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی دڵ ەوە
پەیامی کورد   ...   گواستنەوەی بەندکراوێکی سیاسی کورد ، لە بەندیخانەی شنۆ بۆ نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشی دڵ ەوە

خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسی کورد، خەڵکی شنۆ، کە ماوەیەک لەمەوبەر سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە، پشتڕاستکردنەوەی باری تەندرووستی ناوبراو لەلایەن پزیشکەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی، هێشتا لە بەندیخانەدا ماوەتەوە و بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە. ناوبراو لە بەشی چاودێریی چڕ ڕاگیراوە.
 
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، خالید بایزیدی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە دۆخێکی مەترسیداردا ماوەتەوە.

جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانی خالید بایزیدی لە کاتێکدایە کە لە پشتڕاست کردنەوەی پزیشکی پسپۆڕدا جەخت کرابۆوە کە بارودۆخی بەندکران بەهۆی نەخۆشی دڵەوە مەترسی بەرچاوی گیانی لەسەر ناوبراو درووست دەکات.