پەیامی کورد ... ڕەنگە بەریتانیا نەک تەنها دەسەڵاتی پاشایەتی خۆی لەدەست بدات، بەڵکوو سکۆتلەنداش لەدەست دەدات
◻️ ئەلێکسی پووشکۆڤ، ئەندامی لیژنەی کاروباری دەستووری ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی ڕووسیا بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، کەسانی سەرسەختی ئەورووپی وەک گای ڤێرهۆفستاد، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکا لە برۆکسل داوای جیابوونەوەی سکۆتلەندا لە بەریتانیا دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، پشتگیری لە هەر ڕێگایەک دەکات کە ڕێگە بە سکۆتلەندا بدات دووبارە پەیوەندی بە یەکیتی ئەورووپا بکاتەوە.
◻️ ئەو سیناتۆرە ڕووسیایە ئاماژەی بەوەدا کە ڤێرهۆفشتات سکۆتلەندای بە "لایەنگریترین بەش لە یەکیتی ئەورووپا" ناوبردووە.