پەیامی کورد ... ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان کە توانای هەڵگرتنی سەری ئەتۆمی هەیە
◻️ بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوا، بڕیارە مووشەکی مینیوتمان سێیەم لە بنکەی هێزی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە کالیفۆرنیا هەڵ بدرێت. ڕێڕەوەکەی بەسەر زەریای هێمن دەبێت.
◻️ پێشتر ترامپ ڕایگەیاندبوو کە تاقیکردنەوەی ئەتۆمی بە گونجاو دەزانێت "چوونکە کەسانی دیکە ئەو کارە دەکەن".