پەیامی کورد ... ئۆربان : تەنها پرسی "یەک یان دوو" ڕێگری لە لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا دەکات
🔸ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ گۆڤاری ماگیار نمزێت Magyar Nemzet ڕایگەیاند، لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا لە بووداپێست دەتوانێت لە ماوەی چەند ڕۆژێک دا بەڕێوەبچێت دوای ئەوەی مۆسکۆ و واشینتۆن کێشە "یەک یان دوو" یەکلایی دەکەنەوە.
🔸کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم کۆشکی سپی هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی لە بووداپێست ڕاگەیاند کە پێشتر بە تەلەفۆن ڕێککەوت بوون لەسەری. دواتر کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئیدارەی ترامپ دەستبەرداری پلانەکانی بۆ لووتکەکە نابێت. دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە پووتین یش لە داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیەی بەدوور نەگرتووە.