پەیامی کورد ... میدیا : ڕەنگە هەڵدانی مووشەکی کۆریای باکوور ووڵامدانەوەی سزاکانی ئەمریکا بێت
🔸ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، سوپای کۆریای باشوور دووپاتی کردووەتەوە کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی هەڵداوە، کە ئەگەری هەیە لە ووڵامی سزاکانی ئەمریکادا بێت.
🔸پێشتر دەزگای سەلامەتی دەریایی ژاپۆن ڕایگەیاندبوو کە کۆریای باکوور مووشەکێکی هەڵداوە کە پێدەچێت مووشەکێکی بالیستیک بێت.
🔸میدیاکان باسیان لەوە کردووە: "پێدەچێت ئەم هەڵدانی ئەم هێرشە ووڵامێک بێت بۆ کارەکانی ئەم دوایی یەی واشینتۆن دژی کۆریای باکوور".
🔸ڕۆژی 4ی ئەم مانگە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر هەشت هاووڵاتی کۆریای باکوور و دوو قەوارەی کۆریای باکووردا سەپاند کە تۆمەتبارن بە سپی کردنەوەی پارە لەدوای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.