پەیامی کورد ... هێزەکانی ئەمریکا بەلەمێکی دیکە دەکەنە ئامانج کە گوایە ماددەی هۆشبەری لە کەنارەکانی کاریبی هەڵگرتووە
🔸پیت هێگسێت، سەرۆکی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر بەلەمەکە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان، سێ کەس کوژران.
🔸ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ئێکس بڵاوکردەوە کە بەلەمەکە پیشان دەدات و دەشڵێت: "ئەگەر بەردەوام بن لە بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەری کوشندە، دەتکوژین".
🔸سوپای ئەمریکا لە 17 هەڵمەتێکدا نزیکەی 70 کەسی کوشتووە کە 18 بەلەمیان تێکشکاندووە، بەگوێرەی سی ئێن ئێن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتە گومانئاوییەکەی بۆ سنووردارکردنی ڕۆیشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ناو ئەمریکا.
🔸ئیدارەی ترامپ هیچ بەڵگەیەکی نەخستووەتەڕوو کە بەلەمەکان ماددەی هۆشبەریان تێدابووە یان پەیوەندییان بە کارتێلەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە.