پەیامی کورد- دیمه‌شق
به‌پێی زانیارییه‌کانی پەیامی کورد له دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، تۆم باراک، نێرده‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ سووریا، په‌یوه‌ندی کرد به ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و ناوه‌رۆکی دیداری ترامپ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌ر‌ع، سه‌رۆکی سووریا، که دوێنێ له کۆشکی سپی به‌ڕێوه‌چوو، پێ ڕاگه‌یاند.
باراک وتی که هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مریکی و سووری باسیان له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێککه‌وتنی 10ی ئادار کردووه، و ترامپ پرسیاری له شه‌ره‌ع کردووه سه‌باره‌ت به پێشکه‌وتنی دانوستانه‌کان، و سه‌رۆکی سووریا وه‌سفی کردوون به "ئه‌رێنی".
به‌پێی ووته‌ی باراک، ترامپ له میانی دیداره‌که‌دا ستایشی هه‌وڵه‌کانی قەسەد ی کردووه له شه‌ڕی دژ به داعش بۆ ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌ک، و هه‌روه‌ها کۆنترۆڵکردنی ناوه‌نده‌کانی ده‌ستگیرکردنی چه‌کدارانی ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وه.
باراک وتیشی که دیارترین ته‌وه‌ری دیدارەکە په‌یوه‌ستبوون بوو به حکومه‌تی سووریا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش".
له به‌رامبه‌ردا، ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی سوپاسی نێرده‌ی ترامپی کرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌رخستنی ڕێککه‌وتنی 10ی ئادار، و جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی هێزه‌کانی بۆ سه‌رخستنی ڕێککه‌وتنه‌که و یه‌کخستنی داموده‌زگاکانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ناو ده‌وڵه‌تی سووریادا.