پەیامی کورد- دیمەشق
ئه‌حمه‌د شه‌ره‌ع، سه‌رۆكی سوریا، دوێنێ سێشه‌ممه، سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قەسەد) ڕایگه‌یاند: "باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هێزه ئه‌مریكاییه‌كانی نیشته‌جێی سوریا سه‌رپه‌رشتی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی قەسەد بكه‌ن له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندیدا".
ئەلشەرا زیادی کرد: ئەرکی پاراستنی خاکی سوریا لە ئەستۆی دەوڵەت دەبێت.
ئەم لێدوانەی ئەلشەرا لە چاوپێکەوتنێکدا بوو لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکی "واشنتۆن پۆست".
شه‌ر‌ع ڕوونیكرده‌وه، "سوریا ئه‌مڕۆ توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌یه، و هێشتنه‌وه‌ی سوریا به دابه‌شبوویی، یان بوونی هه‌ر هێزێكی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌ت، ژینگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی داعش".
سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن و دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و دۆخی حزبوڵڵای لوبنانی، شه‌ر‌ع وتی: "ئێمه خه‌ریكی دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، و هه‌نگاوێكی زۆرمان بڕیوه له ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك".
زیاتر وتی: "به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی، ده‌بێت ئیسرائیل بكشێته‌وه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی پێشووی كه پێش ٨ی كانوونی یه‌كه‌م هه‌بوون".
شه‌ره‌ع ڕوونیكرده‌وه: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌م دانوستانانه‌دا له‌گه‌ڵمانه، و زۆرێك له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتگیری بۆچوونی ئێمه ده‌كه‌ن له‌م باره‌یه‌وه، و ئه‌مڕۆ، بۆمان ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆك ترامپیش پشتگیری بۆچوونی ئێمه ده‌كات، و به زووترین كات كار بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌كات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامه ئه‌مریكیه‌كه سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كانی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ و ئه‌ندامانی كۆنگرێس، سه‌رۆكی سوریا وتی: "گرنگترین ئامانج بریتییه له ده‌ستپێكردنی بنیاتنانی په‌یوه‌ندی نێوان سوریا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، چونكه له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز باش نه‌بووه".
زیاتر وتی: "به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كاندا ده‌گه‌ڕاین له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و سوریا، و بۆمان ده‌ركه‌وت كه زۆر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان هه‌یه كه ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین، وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان، و سه‌قامگیری سوریا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه، و هه‌روه‌ها ناسه‌قامگیرییه‌كه‌شی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ری".
شه‌ره‌ع وتی كه "سه‌قامگیری په‌یوه‌سته به ئابوورییه‌وه، و ئابووری یان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری په‌یوه‌سته به هه‌ڵگرتنی سزایه‌كان، ئه‌م گفتوگۆیه چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه، و پێموایه ئه‌نجامێكی باشمان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایین".