پەیامی کورد ... سکرتێری ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترامپ : هەواڵی ساختە لە سەدا سەد بی بی سی
🔸 کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی دۆناڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلێگراف، بە ئاماژە بە بی بی سی، ووتی : "باجدەرانی بەریتانیا ناچارن پارەی ئامێرێکی پڕووپاگەندەی چەپ بدەن".
لیڤیت زیادی کرد: هەر جارێک لەگەڵ سەرۆک ترامپ گەشت دەکەم بۆ بەریتانیا و ناچار دەبم لە ژوورەکانی هۆتێلەکەمان سەیری بی بی سی بکەم، گوێ لە پڕووپاگەندەی ئەوان و درۆ ئاشکراکانیان دەگرم سەبارەت بە سەرۆکی ئەمریکا و هەموو ئەو کارانەی کە دەیکات بۆ باشترکردنی ئەمریکا و سەلامەتترکردنی جیهان ڕۆژەکەم وێران دەکات.
🔸پێشتر بی بی سی تۆمەتبار کرابوو بە چەواشەکردنی بینەرانی "تەواو" لە ئەڵقەیەکی پانۆرامادا بە دەستکاری کردنی ووتارەکەی ترامپ بە شێوەیەکی هەڵبژێردراو پێش ئاژاوەگێڕییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ٦ی ژانویەی ٢٠٢١.
لە بەرنامەکەدا دەرکەوتووە کە ترامپ داوای لە لایەنگرانی کردووە "بە تووندی شەڕ بکەن" پێش ئاژاوەگێڕییەکان، بەڵام ئەو بەشەی لابردووە کە بە جەماوەرەکەی وتووە دەنگیان "بە ئاشتیانە و نیشتمانپەروەرانە" ببیستن.