وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : هەڵکوتانە سەر بەلەمەکانی ئەمریکا لە کاریبی ‘نۆرمەکانی یاسای نێودەوڵەتی لادەدەن’

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : هەڵکوتانە سەر بەلەمەکانی ئەمریکا لە کاریبی ‘نۆرمەکانی یاسای نێودەوڵەتی لادەدەن’
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا : هەڵکوتانە سەر بەلەمەکانی ئەمریکا لە کاریبی ‘نۆرمەکانی یاسای نێودەوڵەتی لادەدەن’

🔸وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان نۆئێل بارۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەو هەڵمەتانەی کە ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گومان لێکراوانی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستی پێکردووە، هاوکات لەگەڵ یاسای دەریاوانیش دا ناگونجێت.

🔸 ناوبراو "نیگەرانی" خۆی لە گرژییە ناوچەییەکان دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەتی فەرەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان کردەوە، کە بە وتەی خۆی "ئەورووپای گرتۆتەوە."

🔸 لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکانی کاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن کە پێدەچێت دەستیان لە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە، زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هێرشەکان دا کە ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.