پەیامی کورد ... وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئەمریکا : بەهۆی داخستنی حکوومەتەوە، ئەگەری هەیە فڕۆکە سەربازییەکان بۆ فڕینی هاووڵاتیانی مەدەنی بەکاربهێندرێن
🔸 شۆن دافی وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا لە ووتارەکانیدا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئەمریکا داوای فڕۆکەی سەربازی و کۆنترۆڵ گەرانی هاتووچۆی ئاسمانی بکات بۆ یارمەتیدانی گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان لە کاتێک دا کەمی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی داخستنی حکوومەتەوە درووست بووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "نامەوێت ئەمریکییەکان تووشی هیچ پچڕانێک ببن [لە گەشتەکانیان دا].
🔸 ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆم نوسیوە و ووتی، 'ڕەنگە هەندێک کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسمانیم لەبەردەست دا بێت، ئەگەر پێویستت پێیانە، ئامادەم بیانخەمە بەردەست.' نازانم دەتوانم ئەوە بکەم یان نا، چوونکە ئەوان ئەو ئاسمانەیان نییە کە ئێمە پێویستمانە، بەڵام ئەگەر بتوانم بەکاریان دەهێنم”.