پەیامی کورد ... بەهۆی فەزیحەی چاوپێکەوتنی ساختەی ترامپ، بەڕێوبەری گشتی بی بی سی دەستی لەکارکشاندەوە
🔸 تیم دەیڤی دەست لەکارکشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بە ئاماژەدان بە "فشاری کەسی و پیشەیی" لە کاتێکدا ڕەخنە لە سەر فەزیحەی چاوپێکەوتنە ساختەکەی ترامپ دەگیرێت.
🔸 دەیڤی لە یاداشتی ماڵئاوایی خۆیدا بۆ ستافەکە نووسیویەتی: "بی بی سی تەواو نییە و دەبێت هەمیشە شەفاف و ڕاشکاوانە و لێپرسینەوە بین".
🔸 ئەم فەزیحەیە لەسەر ئەو تۆمەتانە دایە کە بەرنامەی پانۆرامای بی بی سی گرتە ڤیدیۆیی یەکانی ووتارەکەی دۆناڵد ترامپ ی دەستکاری کردووە بۆ ئەوەی وا دەربکەوێت کە ئەو داوای لە لایەنگرانی کردووە "جەنگێکی سەخت بکەن" لە کاتی پێشێلکارییەکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٦ی جانیوەری.
ڕۆژنامەی تەلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرنامەکە کلیپی چەواشەکارانەی زیادکردووە و هۆشداری ناوخۆیی سەبارەت بە پێشێل کردنی ستانداردەکان پشتگوێ خستووە.