پەیامی کورد ... ئەمریکا سزای نوێی بە سەر تۆڕێکی پشتیوانی بەرنامەی مووشەکی و درۆنی ئێران دا سەپاند
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە تۆمەتی پشتیوانی کردنی ئێران لە پەرەپێدان بە بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمی، تۆڕێکی فراوانی خستە لیستی سزاکان.
نووسینگەی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانی (OFAC)ی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر ٣٢ کەس و دامەزراوەدا سەپاند کە تۆڕێکی فراوانیان بۆ پشتیوانی لە بەرهەم هێنانی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بەڕێوە بردووە.
بەپێی ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی گەنجینە، ئەم کەس و دامەزراوانە لە ووڵاتانی ئێران، ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، تورکیا، چین، هۆنگ کۆنگ، هێندووستان، ئاڵمانیا و ئۆکراین ەوە کاردەکەن.
جۆن هێرلی، یاریدەدەری وەزیری گەنجینە بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی، ڕایگەیاند: ئێران لە سەرانسەری جیهان دا سیستەمە دارایی یەکان بۆ سپیکردنەوەی پارە، دابینکردنی پێداویستی بۆ بەرنامە ئەتۆمی و چەکەکانی و پشتیوانی کردنی لە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بەکاردەهێنێت.