پەیامی کورد ... پێکهێنانی کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی «مافی مرۆڤ و دادپەروەری لە وێژە و مێژووی کورد» لە مەریوان
ڕۆژی ٢١ی خەزەڵوەر، کۆڕێکی ناساندن بۆ کتێبی«مافی مرۆڤ و دادپەروەری لە وێژە و مێژووی کورد»دا، لە نووسینی دکتور شۆڕش تەوحیدی، لەلایەن ناوەندی زانستی ــ کۆمەڵایەتی ڕۆنانەوە، لە هۆڵی مامۆستا قانع لە شاری مەریوان، بۆ هەر کام لە دوکتور جوامێر عەبدۆڵڵایی، دکتور بەیان عەزیزی، عادەت محەمەدپوور و دکتور ئەحمەد غوڵامی بەڕێوە چوو.