پەیامی کورد ... وای نێت : نیگەرانی تاران لە تەواوکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل؛ خامنەیی لە نێوان دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و ڕێبازێکی سەربازی گیری خواردووە
ماڵپەڕی وای نێت لە ڕاپۆرتێکی وورددا نووسیویەتی سەرەڕای کەمبوونەوەی گرژییەکان، ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی خۆیان بۆ خولێکی نوێی ڕووبەڕووبوونەوە ئامادە دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتەكە، بەرپرسانی تاران ترسیان لەوە هەیە کە ئیسرائیل بیەوێت "ئەوەی دەستی پێکردووە تەواوی بکات" و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بڕووخێنێت.
ینێت ڕایدەگەیێنێت کە خامنەیی خیانەتکار لەبەردەم دووڕیانێکی ستراتیژی دایە : یان ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانە ئابوورییەکان و کەمی ئاو، یان دووبارە بنیاتنانەوەی خێرای دەسەڵاتی سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسڕائیل.
بەگوێرەی ئەم میدیایە، دوو ڕێبازیش لە ناوخۆی ئێران دژایەتی یەکتر دەکەن:
• میانڕەوەکان دانووستان لەگەڵ ئەمریکا و ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکان بە ڕێگایەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری دەزانن.
• محافزوكارانی تووندڕەوویش دوای شکست لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا دەیانەوێت “تۆڵە” بکەنەوە و هانی خامنەیی دەدەن کە بەپەلە هێزە سەربازییەکەی بنیات بنێتەوە.
هەردوولا نیگەرانن لەوەی ئیسرائیل لە لەناوبردنی بەشێکی زۆری سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕێژیمی ئێران لە شەڕی ئەم دوایی یەدا كەڵك وەبگرێت. وای نێت دەنووسێت بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕەکەدا دۆناڵد ترامپ هەوڵی تەلئەڤیڤ ی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی تاران پووچەڵ کردووەتەوە.
ئەو ماڵپەڕە ڕایدەگەێنێت کە خامنەیی لە ئێستادا بە "ڕێگەیەكی سەخت" و ڕۆڵی میحوەری سوپای پاسدارانی گرتووە و سەرەڕای هەوڵە شاراوە و ئاشکراکانی ئیدارەی ترامپ، ئامادە نییە نوێنەرێک بۆ دانووستان لەگەڵ ووڵاتانی نێوەندگیری بنێرێت. خامنەیی ڕایگەیاندووە کە دوای هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر فۆردۆ، متمانەی بە واشینتۆن لەدەست چووە و ناچێتە نێو دانوستانەکانەوە.
سەرەڕای ئەوەش هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە بەبێ ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی درێژخایەن، خولێکی نوێی شەڕ حەتمی دەبێت. بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئیسرائیل بە وای نێتت گوتووە: “ئێمە هەموو ڕۆژێک چاودێری ئەوە دەکەین کە ئایا ئێران هێڵە سوورەکانی ئێمە دەبڕێت یان نا. واتە: ئەگەر تێیپەڕێنێت، بەبێ دوودڵی هەنگاو دەنێین.”
لە ئێستادا نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل هیچ نیشانەیەکی کۆماری ئیسلامی نابینن كە پلانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی هەبێ و بە پێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، ڕێژیمی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی دەست پێنەکردووەتەوە.
وای نێت هەروەها دەنووسێت کە سەرەڕای نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرامی کۆگاكراو، لە سەدا ٦٠ی یۆرانیۆم و چەند سەد کیلۆگرامی لە سەدا ٢٠ - هیچ نیشانەیەک نییە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵی درووستکردنی چەکی ئەتۆمی بدات.
هاوكات کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە هێزی بەرگری ئاسمانی خۆی بە کڕین لە چین، ڕووسیا یان کۆریای باکوور دووبارە بونیات بنێتەوە، بەڵام بەهۆی سزاكان و ڕەت کردنەوەی فرۆشیارانەوە ڕووبەڕووی سنووردارکردن دەبێتەوە.
هەرورها دەڵێت توانای کۆماری ئیسلامی بۆ بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی، مووشەکی کرووز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی پێش جەنگ و لە ئێستادا تاران بە نائومێدیەوە لە هەوڵی زیندووکردنەوەی جبەخانەکەی دایە.
لە بەشێكی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی لە لوبنان دەست بەرداری حیزبۆڵڵای لوبنان نەبووە و لە پاڵپشتی دارایی و چەکداری بۆ ئەو گرووپە بەردەوامە.