پەیامی کورد ... ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا داوای ئازادکردنی نووسەرانی زیندانی ئێران دەکات
ئەنجوومەنی قەڵەمی ئامریکا ڕایگەیاند کە لە تەنیشت سەدان نووسەر و لێکۆڵەر لەوانەش ئیرواند ئابراهامیان، مورخ مەعرووف، ئێرانی ئەمریكی و جەودیت باتلر، نووسەری فێمینیست، خوازیاری ئازادکردنی دەست بەجێ و بێ مەرجی ئەو زانا و نووسەر و وەرگێڕانەیە کە لە ئێران دەسبەسەر کراون.
یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئەو دامەزراوە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کەسانە “تەنها بەهۆی کار و نووسینەکانیانەوە” کراونەتە ئامانج. لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٤دا، ئێران بە ٤٣ نووسەری زیندانیکراو لە پلەی دووەمی خراپترین دایە.
پێشتریش کۆمەڵێک ڕۆشنبیر بەیاننامەیەکیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوامی شەپۆلی سەرکوتی نووسەران و ناڕازییان دەربڕیبوو و داوای ئازادکردنی دەست بەجێی دەستگیرکراوەکانیان کردبوو.