پەیامی کورد ... تیمی کەشتییە ئاسمانییەکانی شینژۆ-٢٠ی چین بە سەرکەوتوویی گەڕایەوە سەر زەوی
🔹بەپێی تەلەفزیۆنی ناوەندی چین، کەپسوولی گەڕانەوەی کەشتی ئاسمانی شینژۆ-٢١ی چین کە تیمی کەشتییە ئاسمانییەکەی شێنژۆ-٢٠ی هەڵگرتبوو، بە سەرکەوتوویی لە شوێنی تاقیکردنەوەی دۆنگفێنگ لە هەرێمی خۆبەڕێوبەری ناوەوەی مەنگۆلیا لە باکووری چین نیشتووەتەوە.
🔹گەڕانەوەی کەشتییە ئاسمانییەکەی شێنژۆ-٢٠، لەگەڵ سێ کەشتیوانی ئاسمانی لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی تیانگۆنگ، کە ئەرکی شەش مانگی خۆیان تەواو کردبوو، بۆ سەر زەوی، لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی پێکدادان لەگەڵ پاشماوەی بچووکی بۆشایی ئاسمان دواخرا.