مەسرور بارزانی جەخت لە گرینگی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کوردستان دەکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
مەسرور بارزانی جەخت لە گرینگی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کوردستان دەکاتەوە
پەیامی کورد   ...   مەسرور بارزانی جەخت لە گرینگی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کوردستان دەکاتەوە

یەکشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا ـــ کوردستان USKBC کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، دەیڤد تەفووری، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە پیرۆزبایی سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی. هەروەها باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی ووزە و گازی سرووشتی کرد. هەروەها جەختی لە گرینگی پەرەپێدانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.