ترامپ ئامادەیە سزاکانی سەر ڕووسیا پەسەند بکات ئەگەر بڕیاری کۆتایی بدرێت

Dîroka Belavkirin :
ترامپ ئامادەیە سزاکانی سەر ڕووسیا پەسەند بکات ئەگەر بڕیاری کۆتایی بدرێت
پەیامی کورد   ...   ترامپ ئامادەیە سزاکانی سەر ڕووسیا پەسەند بکات ئەگەر بڕیاری کۆتایی بدرێت

🔸میدیاکانی ڕۆژئاوا بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی، ڕاپۆرتی ئەوە دەدەن کە ترامپ ئامادەیە یاسایەک واژوو بکات کە سزاکان بۆ هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا بسەپێنێت ئەگەر بڕیاری کۆتایی لەسەر سنووردارکردنەکان بدرێت.

🔸دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری لە پڕۆژەیاسای سزاکانی سەر ڕووسیا کرد کە لەلایەن کۆنگرێسەوە تاوتوێ دەکرێت، کە کۆت و بەند بەسەر هەر ووڵاتێکدا دەسەپێندرێت کە نەوتی ڕووسیا بکڕێت و بازرگانی لەگەڵ مۆسکۆ بکات. هەروەها ڕایگه یاند که ئه و پڕۆژه یاسایه ده توانێت قەدەغەکردنی هاوکاری لەگەڵ ئێران لەخۆ بگرێت.

🔸ڤلادێمیر پووتین ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنە سنووردارە نوێیەکان کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر ئابووری ڕووسیا نابێت. سەرۆک کۆمار هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم گەمارۆیانە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا کە تازە دەستیان بە باشتربوون کردووە، سوودی نابێت. سەرەڕای ئەوەش مۆسکۆ دەستبەرداری خواستی دامەزراندنی دیالۆگ لەگەڵ واشینتۆن نابێت.